یەكێتی پارێزگار و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەگۆڕێت
بوار، تایبەت
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دوای گۆڕینی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی شارەزوور لە هەڵەبجە، بەنیازە هەردوو پۆستی پارێزگار و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەش بگۆڕێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، بەم نزیكانە پۆستی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و دكتۆر مەهاباد كامیل دەگۆڕێت بە كەسێكی تر.
هەر بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەو پۆستەش، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوەو كەسێكی تر لە شوێنی دادەنرێت.
لەبارەی كاندیدان بۆ ئەو پۆستە، بوار زانیویەتی، سێ كەس دەستنیشانكراون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، بەڵام هێشتا یەكلانەكراوەتەوە لەنێوان ئەو سێ كەسەدا كێ دادەنرێت، هەرچی پۆستی پارێزگاریشە، تائێستا هیچ كەسێك وەك كاندید بۆ وەرگرتنی پۆستەكە دیارینەكراوە.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، رەنگە یەكێتی پێش بڕیاری گۆڕینی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە راوێژ لەگەڵ گۆڕان بكات، بەپێی ئەوەی لە نێوان هەردوو حیزب لە بارەی ئەو پۆستەو پۆستی پارێزگای سلێمانی رێككەوتن هەیە لە نێوانیان.