یه‌كێتیى و گۆڕان، بۆ ئاڵ و گۆڕ له كۆمه‌ڵێك پۆستی سلێمانی و هەڵەبجە كۆده‌بنه‌وه
بوار، تایبه‌ت
وابڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ردوو تیمى حكومى یه‌كێتیى و گۆڕان له‌باره‌ى كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى و ئاڵ و گۆڕى پۆستى حكومى و كارى هاوبه‌ش كۆببنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى کۆبونەوەی چه‌ند رۆژى رابردووى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، وابڕیاره ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌مه، 3ى 5ى 2023ى هه‌ردوو تیمى حكومى یه‌كێتیى و گۆڕان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، ئامانجى سه‌ره‌كى له كۆبوونه‌وه ئاڵوگۆڕو گۆڕانكارییه له‌ژماره‌یه پۆستى حكومى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
بوار زانیویه‌تى، ئامانجێكى دیكه له كۆبوونه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌و خزمه‌تگوزیانانه‌یه كه له هه‌ردوو سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌ش ده‌كرێن.