گرنگ

قوبا تاڵه‌بانى، بۆ پارتى: ده‌ست له‌ پشتیوانى لاهور شێخ جه‌نگى و ئه‌ژى ئه‌مین هه‌ڵگرن

2023-05-03

 
قوبا تاڵه‌بانى، بۆ پارتى:
ده‌ست له‌ پشتیوانى لاهور شێخ جه‌نگى و ئه‌ژى ئه‌مین هه‌ڵگرن
بوار، تایبه‌ت
له‌ كۆبوونه‌وه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردووى قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ده‌ست له‌ پشتیوانیكردنى لاهور شێخ جه‌نگى و ئه‌ژى ئه‌مین هه‌ڵبگرن.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو، شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی پشتیوان صادق، سه‌رۆكى تیمى پارتى له‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى رازیكردنى بۆ دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نێو كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، بەڵام قوباد تاڵەبانی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى خستۆته‌ به‌رده‌م شانده‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌شى له‌گه‌ڵدا پێشكه‌ش كردووه‌.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، یه‌كێك له‌ داواكارییه‌كانى قوباد تاڵه‌بانى له‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت و پارتى ئه‌وه‌بوو ده‌ست له‌ پشتیوانیكردنى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى پێشووى یه‌كێتى و ئه‌ژى ئه‌مین هه‌ڵبگرن. كه‌ هەردووكيان مانگانه‌ بڕى 500 ملیۆن دیناریان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color