فراكسیۆنی بەرەی توركمانی:
دەنگمان بە كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن نەدا
سەرۆکی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگی بە كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن نەدا.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە ”ئەو پرسانەی ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە، دەبێت بەكۆدەنگی و سازان دەنگیان لەسەر بدرێت”.
هیمدات سەباح، دەڵێت ”وەك فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستاندا دەنگیان بە كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان نەداوە”.