نێچیرڤان بارزانی، نایەوێت بچێتە بەغدا
بوار، تایبەت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان نیگەرانەو نایەوێت وەك سەرۆكی شاندی پارتی و یەكێتی بچێتە بەغدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بوار كەوتووە، دوای ئەوەی محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیران، داوای كردووە، شاندێكی باڵای پارتی و یەكێتی بچنە بەغداو گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك بكەن، داوا لە نێچیرڤان بارزانی كراوە سەرۆكایەتی شاندەكە بكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، كە لە سەرچاوەیەكی سەرۆكایەتی هەرێم دراوە بە بوار، نێچیرڤان بارزانی ئەو داوایەی رەتكردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانی لە شێوازی گفتوگۆكانی ئەم دواییەی نێوان پارتی و یەكێتی.
بوار زانیویەتی، نێچیرڤان بارزانی لە ئێستادا بێدەنگی هەڵبژاردووەو نایەوێت ببێت بە بەشێك لەو گفتوگۆیانەی بڕیارە لە نێوان هەولێرو بەغدا بۆ یەكلاكردنەوەی چەند پرسێك ئەنجامبدرێت.