لە ڕۆژهەڵاتی کەرکوک هێزە عێراقیەکان عێراق لە بەنداوی شیرین و گوندی تەرجل و ڕێگای کەرکوک قادرکەرەم و ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی لەیلان دەستیان بە ئۆپراسیۆنەکەیان کردووە و لە ڕێگای فڕۆکەوە چاودێری ئاسمانی ناوچەی ئۆپراسیۆنەکە دەکرێت و هێزی پێشمەرگە و کۆماندۆ لە گوندی کەوەڵەو خاڵۆبازیانی ڕۆژهەڵاتی کەرکوک دەستیانپێکردووە و بەردەوام دەبن تا هەردوولا پێک دەگەن و بۆشای ئەمنی نێوانیان دادەخەن .
هێزە عێراقیەکان بەفەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بەشدارن پێک هاتوون لەسوپای عێراق و هێزی ئاسمانی و حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە لیوای ۲۲ی وەزارەت و چەند لیوایەکی هێزی حەفتا و سریەیەکی کۆماندۆ و فەوجێکی دژە تیرۆر وەک پشتیوانی بەشدارن .
لەلایەکی ترەوە هەر سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لەڕۆژهەڵاتی قەزای دووز و ناوچەی داوێ تا نێوان سلێمان بەگ و بازگەی کارێز لە کفری و ناوچەی ناودۆمان لەخانەقین پۆپراسیۆنێکی تر دەستی پێکرد و سوپای عێراق و حەشد لە ڕێگای دووز بەغداد و سلێمان بەگەوە و هێزی پێشمەرگەش لە گوندی دوڕاجی و بەلەگەو بازگەی کارێز و ناودۆمان لەخانەقین پێشڕەویان کردووە بۆ ناوچەی بۆشای ئەمنی نێوان پێشمەرگەو هێزە عێراقیەکان و لەسوپای عێراق چەند لیوایەکی سوپا و حەشدی شەعبی بەشدارن و لەهێزی پێشمەرگە لیوا هاوبەشەکانی ۳ و ٥ و ۱۷ و چەند لیوایەکی هێزی حەفتا و ئاسایش بەشدارن.
ئامانجی هەردوو ئۆپراسیۆنەکە کێوماڵی ئەو ناوچانەیە کە بووەتە مۆڵگەی چەکدارانی ڕێکخراوی د۱۱عش و پێشمەرگەو سوپای عێراق دەیانەوێت لەداهاتودا هێزی هاوبەشی لێ جێگیر بکەن.