گرنگ

جوتیارانی دەشتی شارەزوور پێش گەنمەکانیان خۆیان دەچنە بەغدا

2023-05-27

 
جوتیارانی دەشتی شارەزوور پێش گەنمەکانیان خۆیان دەچنە بەغدا
بوار، تایبەت
ئەمڕۆ جوتیارانی دەشتی شارەزوور لەبەردەم سایلۆی سەیدسادق گردبوونەوە و ڕێگەیان نەدا سایلۆ هیچ بڕەگەنمیك لە جوتیاران وەربگرێت ئەوەش لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕی 89 كیلۆ گەنم لە ڕووبەری دۆنمێك زەوی، هاوكات جەختیش لەوەدەكەنەوە كە ئامادەنین گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆبكەن و بە نوێنەرایەتی جوتیارانی سنورەكە دەچنە بەغدا و نیگەرانییەكانیان بە بەغدا دەگەیەنن.
ئاری ئەحمەد، یەكێك لە نوێنەری جوتیارانی دەشتی شارەزوور بەبواری ڕاگەیاند: ئێمە ئامادە نینن هیچ بڕەگەنمێك ڕادەستی سایلۆ بكەین و ڕێگەش نادەین سایلۆی سەیدسادق هیچ بڕەگەنمێك لە جوتیاران وەربگرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو جیاكارییەی كە وەزارەتی بازرگانی عێراق لەنێوان جوتیارانی هەرێمی كوردستان و جوتیارانی عێراق دەیكات و سنورێك بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئێمە دیاریكراوە، بۆیە تا ئەوكاتەی حكومەتی عێراقی بە بڕیارەكەیدا دەچێتەوە بەردەوامدەبین لە هەڵوێستەكانمان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن سایلۆی سەیدسادقەوە ئاگاداركراوین كە بۆهەردۆنمێك زەوی داچێندراو بە گەنم تەنها بڕی 89 كیلۆ گەنممان لێوەردەگیرێت، ئەوەش وەك گاڵتەكردن وایە بوجوتیاران چونكە سایلۆی سەیدسادق بەتەنها توای وەرگرتنی 40 هەزارتۆن گەنمی هەیە بەڵام بۆی دیاریكراوە دەبێتە تەنها 16 هەزار تۆن گەنم وەربگرێت، ئەو بڕەگەنمەش تەنها بەرهەمی 20 جوتیاری سنوركەیە و جوتیارەكانی دیكە دەبێت گەنمەكانیان لە بازاری ڕەش كیلۆی بە كەمتر لە 500 دینار بفرۆشن ئەوەش جێگای قەبووڵ نییە.
ئەو نوێنەرەی جوتیارانی دەشتی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، وەك جوتیارانی سنورەكە بەڵێنمانداوە كە نەهێلێن سایلۆی سەیدسادق هیچ بڕە گەنمێك وەربگرێت و هاوكات بە نوێنەرایتی جوتیارانی سنورەكە دەچینە بەغدا و نیگەرانی و داواكارییەكانمان دەگەیەنین بەلایەنی پەیوەندیار بەوهیوایەی بە بڕیاركەیاندا بچنەوە و نەبنە هۆی زیان گەیاندن بە جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
نیگەرانی جوتیارانی شارەزوور لەكاتێكدایە كە لە ئەمڕۆوە لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت و لە بەرامبەر هەر كیلۆگرامێك گەنم، 850 دینار دەدرێت بە جووتیاران، هاوكات بەگوێرەی پێشبینییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم كۆی گشتی بەرهەمی گەنم لەمساڵدا دەگاتە یەك ملیۆن و 842 هەزار تۆن، بەڵام لەو رێژەیە حكومەتی عێراق تەنیا 375 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color