جگە لە ئارین بارزانی، کچێکی مەسرور بارزانی و کچێکی مەنسور بارزانی، زانکۆی ئەمریکییان تەواو کرد
کەمێک پێش ئێستا، ئاهەنگی دەرچوانی خولی پێنجەمی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک بەڕێوەچوو.
لە چەند رۆژی رابردوو، تویتەری زانكۆی ئەمەریكی بڵاویكردەوە كە ئارین مەسروور بارزانی یەكێكە لەو قوتابیانەی پلەی یەكەمی بە دەست هێناوە.
بەڵام ئەمڕۆ لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەرچوونی خولی پێنجەمی زانکۆی ئەمریکی، لەکاتی خوێندنەوەی ناوی دەرچوانی بەشی ”زانست و هونەر” ناوی هەر یەک لە یاسەمین مەسرور بارزانی و جولیا مەنسور بارزانی خوێندەوە کە دەرچووی ئەم بەشەن بۆ ئەمساڵ.