گرنگ

عێراق، داوای سەرکردەکانی ڕۆژهەڵات دەکات، یا دەبێ دەستگیربکرێن یا دەبێت دەربکرێن

2023-05-30

 
عێراق، داوای سەرکردەکانی ڕۆژهەڵات دەکات، یا دەبێ دەستگیربکرێن یا دەبێت دەربکرێن
بوار: تایبەت
عێراق لەسەر راسپاردەی ئێران داوای چەند سەركردەیەكی حیزبەكانی رۆژهەڵات دەكات، بەوەی یان دەبێت دەستگیربكرێن، یان دەبێت لە هەرێمی كوردستان نەبن.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، ئەو شاندە سەربازییەی عێراق رۆژی شەممە سەردانی سلێمانیان كردو لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كۆبوونەوە، چەند داواكارییەكیان هەبووە، كە یەكێكیان تایبەت بووە بە چەند سەركردەیەكی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندەكە لیستی ناوی چەند سەركردەیەكی رۆژهەڵاتی كوردستانیان خستووەتە بەردەم بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی، كە لیستەكە لایەن بەرپرسانی ئێرانی ئامادەكراون و داوای دەستگیركردنیان دەكات.
بوار لەزاری سەرچاوەیەكەوە زانیویەتی، شاندەكەی عێراق بە بەرپرسانی یەكێتیان راگەیاندووە، كە یان دەبێت ئەو سەركردانەی رۆژهەڵات دەستگیربكرێن، یان نابێت لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێبن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color