گرنگ

لەماڵی فوئاد حسێن، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیاری نوێی لەبارەی نەوتی هەرێم بۆ پارتی کردووە

2023-05-30

 
لەماڵی فوئاد حسێن، چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیاری نوێی لەبارەی نەوتی هەرێم بۆ پارتی کردووە
شەوی ڕابردوو لەماڵی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و پارتی کۆبونەوە بەمەستی گفتوگۆ لەسەر دوا گۆڕانکاریەکانی پڕۆژە یاسای بودجە لە لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق.
سەرەتا بەنوێنەرایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ فواد حسێن کۆبونەوەیەکی داخراوی دوو قۆڵیان ئەنجامداوە. پاشان نوێنەری هەموو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و پارتی کۆبونەتەوە.
لە کۆبونەوەکەدا چوارچێوە پێشنیارێکی نوێیان داوەتە پارتی سەبارەت بە نەوتی هەرێم. پێشنیاری ئەوە کراوە ئەگەر بوودجە پەسەندکرا لەئەنجومەنی نوێنەران و هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم بەردەوام بوو ئەوا هەرێم ٤۰۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات و وەزارەتەکە وەکو قەرەبووی دەست پێنەکردنەوەی هەناردە لەناوخۆدا بیپاڵێوێت و یان ڕێگای نوێی هەناردەی بۆ بدۆزێتەوە و تا بتوانێت ئەو نەوتەی ئێستا حکومەتی ناوەند دەیپاڵێوێت بیخاتە سەر هەناردەی نەوتی بەسرەو قەرەبوی هەناردە نەکردن بکاتەوە.
لەکۆبونەوەکە بەرپرسانی پارتی ڕایانگەیاندووە پێشنیارەکە دەگەیەننە حکومەتی هەرێم و وەڵامی چوارچێوە دەدەنەوە و لایەنەکانی چوارچێوە پابەندی خۆیان بەڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا نیشانداوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color