شاناز ئیبراهیم ئهحمهد:
تۆمارى دهنگدهرانى ههرێم علوجه
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایدەگەیەنێت، دیموکراسی لای ئێمە ئەوەندە عەجایب و تایبەتە کە کورد وتەنی (لەقوتوی هیچ عەتارێکا نییە)، دەشڵێت تۆماری دەنگدەرانی هەرێم علوجە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، دەڵێت، ئەو دیموکراسییەی لای ئێمە پێی دەوترێت دیمۆکراسی نەک هەر سەری لە خۆمان، بەڵکو سەری لە پسپۆران و زمانەوانان و فەرهەنگی یۆنانی تازەو کۆنیش شێواندوە!".
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، ڕاستە کە چەندجۆرێک لەدیمۆکراسی بونی هەیە، بەڵام بەینی خۆمان بێت جۆرەکەی ئێمە ئەوەندە عەجایبو تایبەتە کە کورد وتەنی (لەقوتوی هیچ عەتارێکا نییە).
دەشڵێت، دیارە هەر لەبەرئەوەش هێشتا ناوی لێنەنراوەو نەخراوەتە لیستی جۆرەکانیتری دیموکراسی، دیموکراسیەکەی ئێمە بەکوتەک و شوڵک و قۆڵبادانە.