سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی:
هەموارکردنی ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی تایبەت بە هەرێم، لەسەر پێشنیازی فراكسیۆنێكی كوردی بووە
بوار، بەغدا
حەسەن فەدام سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكرد، كە گۆڕانكارییەكانی مادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، كە تایبەتن بە هەرێمی كوردستان بە پێشنیازی فراسیۆنێكی كوردی بووە لە پەرلەمانی عێراق.
محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیران لەگەڵ رێككەوتنی هەرێمی كوردستان بەغدا بووە، بەڵام ئەو ناتوانێت هەژموونی خۆی بەسەر پەرلەمان بسەپێنێت.
باسی لەوەش كردووە، ئەو هەموارکردنانەی کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە کراوە هیچ زیانێکی نییەو بە پێشنیاری هێزە کوردییەکان کراوە، هیچ کام لە ئەندامانی لیژنەی دارایی دوژمنایەتی، یان کێشەیەکی دەروونییان لەگەڵ هەرێم نییە".
هەروەها رایگەیاندووە، دەتوانرێت لە کاتی دەنگدان لەسەر بودجەدا دەستکاری دەقەکانی بودجە بکرێتەوە و هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەو گرژییەی ئێستا لەو بارەوە دروست بووە.