به‌غدا و هه‌رێم، له‌سه‌ر ره‌شنووسى كۆتایى بودجه له یه‌كتر نزیكبوونه‌ته‌وه
پرسى هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نەوت له لایه‌ن سۆمۆ خاڵى ناكۆكیانه
بوار، تایبه‌ت
كۆبوونه‌وه‌كانى دوو رۆژى رابردووی تایبه‌ت به پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق، هه‌رێم و به‌غداى لێكنزیك کرۆدته‌وه و خاڵى ناکۆکی نێوانیشیان هه‌نارده و فرۆشتنى نەوتە لە نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، كۆبوونه‌وه‌كانى دوو رۆژى رابردووى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان و هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت، هه‌رێم و به‌غداى له‌سه‌ر مادده‌كانى 13ى و 14ه‌ى تایبه‌ت به پشكى هه‌رێم له‌یه‌كتر نزیكردۆته‌وه و له ئێستادا هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر شێوازى مادده‌و بڕگه‌كان رێكبكه‌ون.
بوار زانیویه‌تى، خاڵى ناكۆكى نێوان هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه شیعه‌كان، پرسى فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانه. لایه‌نه شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌موو دۆسیەى نەوت له ده‌ست كۆمپانیاى سۆمۆ بێت، حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌یه‌وێ به هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوولا بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له رێككه‌وتنى پێشووى هه‌ردوو حكومه‌تدا هاتووه.