گرنگ

لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر مەسرور بارزانی تۆمارکرا

2023-06-01

 
لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا لەسەر مەسرور بارزانی تۆمارکرا
عودەی عەواد، ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای لەسەر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆک وەزیری عێراق و وەزیری نەوت و پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق تۆمارکرد لەسەر کردنەوەی هەژمارێک لە سیتی بانکی ئەمریکی بۆ دانانی داهاتی نەوتی هەرێم، لە دەرەوەی دەسەڵاتی بانکی ناوەندی.
دادگای فیدڕاڵی ڕۆژی ۱۳ی حوزەیرانی وەک یەکەم ڕۆژی دادبینی کەیسەکە دیاری کردووە.
لە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم هەردولا ڕێککەوتن لەسەر دانانی پارەی نەوتی هەرێم لە هەژمارێکی بانکی لە لقی ئەبو زەبی سیتی بانکی ئەمریکی.
عودەی عەواد کازم، پەرلەمانتاری عێراقە لە پارێزگای بەسرە، سەر بە جوڵانەوەی سادیقونی ناو هاوپەیمانی فەتحە بەسەرۆکایەتی هادی عامری.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color