گرنگ

هەرێم و عێراق بە رێككەوتنی نەوتی نێوانیان دەچنەوە

2023-06-01

 
هەرێم و عێراق بە رێككەوتنی نەوتی نێوانیان دەچنەوە
بوار، تایبەت
حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بەو رێككەوتنەی نێوانیان دەچنەوە، كە لە مانگی چواری رابردوو واژوویان كردو تایبەت بوو بە دۆسییەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، بەهۆی ئەوەی تائێستا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیپێنەكردووەتەوەو توركیاش رەزامەندی لەو بارەوە نەداوە، هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەیانەوێت بە رێككەوتنی نەوتی نێوانیان بچنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو شاندەی وەزارەتی سامانەسروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە دوو رۆژی رابردوو چوونەتە بەغدا پەیوەندی بەو پرسەوە هەیەو لە ئێستادا لەگەڵ حكومەتی عێراق لە گفتوگۆدان، بۆ ئەوەی لەسەر میكانیزمێكی نوێ‌ لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان رێكبكەون.
بوار زانیویەتی، ئەم هەنگاوە بۆ ئەگەری ئەوەیە، كە توركیا رازی نەبێت بە هەناردەی نەوتی هەرێم و عێراقیش نایەوێت ئەو داهاتە لەدەست بدات، كە بەهۆی نەوتی هەرێمەوە دەستدەكەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پێشنیازێك لەبەردەم هەردوولایە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color