گرنگ

بوار نهێنی سەردانی فوئاد حوسێن بۆ دادگای فیدراڵی ئاشكرادەكات

2023-06-01

 
بوار نهێنی سەردانی فوئاد حوسێن بۆ دادگای فیدراڵی ئاشكرادەكات
بوار، تایبەت
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پشكی پارتی دیموكرات لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتەكەی سەردانی دادگای فیدراڵی كردو لەگەڵ سەرۆكی دادگاكە كۆبووەوە.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بوار، ئەمڕۆ پێنج شەممە، فوئاد حوسێن سەردانی دادگای فیدراڵی كردووەو لەگەڵ سەرۆكی دادگاكە كۆبوونەوەی كردووە، ئەوەش لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی.
هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، سەردانەكە بۆ وەرگرتنی روونكردنەوەی زیاتر بووە لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر نایاسایبوونی وادەی پەرلەمان و خستنەڕووی چەند داواكارییەكی تر بووە هەر لەو بارەوە.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، پارتی پێیوایە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كەموكوڕی تێیدایە، بەو پێیەی وادەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیارینەكردووەو روونكردنەوەشی نەداوە چ لایەنێكی جێبەجێكاریش هەڵبژاردنەكە بەرێوەبرێت، بۆیە پێویستە دادگاكە لەو بارەوە روونكردنەوە بدات و ئەوەش وەك داواكاری خراوەتە بەردەم سەرۆكی دادگای فیدراڵی تا لەداهاتوو كاری لەسەر بكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color