دوای بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، ٦۰۰ مێگاوات کارەبای هەرێم کەم دەبێتەوە
بەهۆی چاکسازیکردن لە کێڵگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی ۲۹ کاتژمێر بڕی ۱٥۰ ملیۆن پێ سێجا بەرهەمهێنانی غاز کەم دەبێتەوە و بڕی کەمتر لە ڕۆژانی ڕابردوو دەگاتە هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر.
بەهۆی کەمبونەوەی غازی هاتوو، بڕی ٦۰۰ مێگاوات کارەبای بەرهەمهێنراوی هەرێم کەم دەکات و لە دوای ۳۰ کاتژمێر بەرهەم کارەباو گەیشتنی غاز بەوێستگەکان دەگاتەوە ئاستی پێشووی کە ٥۰۰ ملیۆن پێ سێجایە لە ڕۆژێکدا.
کۆمپانیای داناگازی ئیماراتی ماوەی پتر لە هەفتەیەکە سەرقاڵی چاکسازی و بەستنەوەی بیری نوێیە بەوێستگەی سەرەکی کێڵگەی کۆرمۆرەوە و بڕیارە لە سێ ڕۆژی ئایندە کارەکانی چاکسازی و بەستنی بیرەکان کۆتای بێت.