پەرلەمانتارانی کەرکوک و نەینەوا، بۆ وەرگرتنەوەی کێڵگە نەوتییەکان سکاڵایان لەدژی هەرێم تۆمار کردووە
مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ کەناڵی ڕابیعەی عێراقی ڕایگەیاند ”ژمارەیەک پەرلەمانتاری عەرەب و تورکمان، لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا سکاڵایان دژی هەرێم تۆمارکردووە بەهۆی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک و نەینەوا”.
گەرعاوی، ئاشکرای کردووە ”سکاڵاکە دژی دەرهێنانی نەوت و دەست بەسەرداگرتنی کێڵگەکانە لەلایەن هەرێمەوە لەو دوو پارێزگایە. داوا دەکەن کێڵگەکان بۆ ئەو دوو پارێزگایە بگەڕێتەوەو سکاڵاکەیان ڕەوانەی دادگای فیدڕاڵی کردووە”.
سکاڵای پەرلەمانتارانی عەرەب و تورکمانی کەرکوک و نەینەوا، دوای سکاڵایەکی کۆمپانیای نەوتی باکور دێت کە ئێستا لە دادگای کەرخە بۆ گێڕانەوەی هەرسێ کێڵگەی کۆرمۆر و خوڕمەڵەو جەستان بۆ ژێر کۆنترۆڵی کۆمپانیای نەوتی باکور.
ئەو پەرلەمانتارانە هەوڵ دەدەن بڕگەیە لە ماددەی ١٤ی پڕۆژە یاسای بودجە جێگیر بکەن کە چیتر هەرێم نەتوانێت سوود لەو کێڵگانە وەربگرێت. بەو پێیەی ئەو کێڵگانە ناکەونە سنوری ئیدارەی هەرێم، بەڵکو لە سنوری ماددەی ”١٤٠”ن.