حەلبوسی، دڵنیایی داوەتە بارزانییەكان
بوار، تایبەت
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دڵنیایداوەتە بارزانییەكان، كە بەبێ رەوامەندی هەرێمی كوردستان، پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ناخرێتە بەرنامەی كار بۆ دەنگدان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی باڵای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دراوە بە بوار، لەو سەردانەی دوو رۆژی رابردوو بۆ دهۆك، محەمەد حەلبوسی لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق، گفتوگۆی لەگەڵ هەریەكە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، گفتوگۆكان تایبەت بووە، بە بابەتی ناڕەزاییەكانی هەرێم لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق و ئەو مادانەی تایبەت بە پشكی هەرێم و لەو بارەشەوە بارزانییەكان داوایان لە محەمەد حەلبوسی كردووە، دەسەڵاتەكانی خۆی بەكاربهێنێت، بۆ راگرتنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پرۆژەكە.
بوار زانیویەتی، لەبەرانبەر ئەو داواكارییە، محەمەد حەلبوسی دڵنیایداوە بەوەی، رێگە بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان نادات لەبارەی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە، تا بەرپرسانی هەرێم لەبارەی پرۆژەیاساكەو ماددەكانی تایبەت بە هەرێم لەسەر میكانیزمێك رێكدەكەون.