گرنگ

بەهۆی ئاگرەوە زیاد لە هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی شارەزوور سوتا

2023-06-03

 
بەهۆی ئاگرەوە زیاد لە هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی شارەزوور سوتا
بوار، شارەزوور
لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگر لە رووبەری 500 دۆنم، زەوی گوندێكی سەر بە ناوچەی شارەزوور كە بەگەنم چێندراوە، بەوتەی جوتیارانی سنورەكە زیاد لە هەزار تۆن گەنمی 36 جوتیاری ناوچەكە سوتاوە، بەو هۆیەشەوە دووكەس وەك گومالێكراوی كردنەوەی ئاگرەكە دەستگیركراون.
ناجی عەبدولكەریم، یەكێك لە جوتیارانی گوندی كانی بەردینەی ناوچەی شارەزوور بە بواری ڕاگەیاند: ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی گەنمەكانمان بە دەستی نادیار ئاگردەكرێتەوە و دەبێتە هۆی سوتاندنی بەرهەمی ساڵێكی جوتیارانی ئەم گوندەی ئێمە، بۆ ئەمساڵیش جارێكی دیكە هەمان حاڵەت ڕوویدایەوە. بەهۆكارێكی نادیار ئاگركراوەتەوە و بەهۆیەوە زیاد لە 500 دۆنم زەوی داچێندراو بە گەنم سوتاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیاد لە هەزار تۆن گەنم كە هی 36 جوتیاری سنوری گوندی كانی بەردینەیە بەتەواوی لەناو چووە، ئەگەر گوندنشینان و هاووڵاتیان و تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە نەبوونایە زیانەكان زۆر لەوە زیاتر دەبوون.
ئەو جوتیارەی دەشتی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، لە كاتی كەوتنەوەی ئاگرەكە چەند كەسێك وەك گومانلێكراو بیندراون كە پێدەچێت ئەوان دەستیان لە كردنەوەی ئەو ئاگرەدا هەبووبێت، بۆیە سكاڵای یاسایمان لەسەر تۆماركردوون. ئەو دوو كەسەش دەستگیركراون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color