ئامۆزایەکی بکوژی کاوە بازیانی دەکوژرێت
شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی بەردەقارەمانی سەر بە قەزای بازیان تەقە لە هاوڵاتیەک دەکرێت بەناوی بابان حاجی عەبدوڵا کە ئامۆزای بابان ئیبراهیم بکوژی کاوە بازیانییە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی قەزای بازیان بەبواری ڕاگەیاند ”هاوڵاتیەکە حەوت فیشەکی بەرکەووتوەو پێش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.
کوژراوەکە دانیشتوی شارۆچکەی بەردە قارەمانەو و شۆفێری شۆفڵ بووە و لە سنوری بازیان بە بابانی شۆفڵ ناسراوە.
بنەماڵەی کاوە بازیانی تۆمەتبار دەکرێن بەئەنجامدانی ڕووداوەکە و گومان دەکرێ وەک تۆڵەی کوشتنی کاوە بازیانی کارەکەیان ئەنجام دابێت، بەڵام تا ئێستا دەزگا ئەمنییەکان ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە نەداوە.
ئەم ڕووداوە دوای ئەوە دێت ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو لە تۆڵەی کوشتنی کاوە بازیانی کەس و کارەکەی خانوی ئامۆزایەکی بکوژی کاوە بازیانیان سوتاند.