گرنگ

دوای هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی خوێن بە خوێن، دادگای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بەسەر بکوژی دوو مامۆستای زانکۆ سەپاند

2023-06-22

 
دوای هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی خوێن بە خوێن، دادگای هەولێر سزای لە سێدارەدانی بەسەر بکوژی دوو مامۆستای زانکۆ سەپاند
لە هەرێمی کوردستان، دادوەران سزای لەسێدارەدان دەسەپێنن بەسەر تاوانباران، بەڵام سزاکان جێبەجێ ناکرێن، ئەمڕۆش سزایەکی لەسێدارەدانی دیکە دەرکرا، کە ئەویش بۆ بکوژی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەددین بوو لە هەولێر.
پارێزەری کەیسی مامۆستا کوژراوەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک زیاتر لە ٤٥٠ سزای لە سێدارەدان دەرکراون و لە چاوەڕوانی واژۆی سەرۆکی هەرێمدان، چونکە بە پێی یاسا سزای لە سێدارەدان بەرکارە، بەڵام لەبەر هەندێک هۆکاری تایبەت بە حکومەتی هەرێم واژۆی لەسەر ناکرێت.
دوای شەش دانیشتن لەسەر کەیسی کوشتنی دو مامۆستاکەی زانکۆ لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٢٢/٦\٢٠٢٣ پاش تێپەڕینی ساڵێک بەسەر رووداوەکەدا، سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی مامۆستاکان دەرکرا.
لەبارەی ئەوەی ئایا سزای لەسێدارەدان لە هەرێم جێبەجێ دەکرێت؟
پارێزەری کەیسی دوو مامۆستا کوژراوەکەی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر رایگەیاند، لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک زیاتر لە ٤٥٠ سزای لەسێدارەدان دەرکراون و لە چاوەڕوانی واژۆی سەرۆکی هەرێمدان، سزای لەسێدارەدان بەرکارە، بەڵام لەبەر هەندێک هۆکاری تایبەت بە حکومەتی هەرێم واژۆی لەسەر ناکرێت.
هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا، نوێنەری خانەوادەی کوژراوەکە رایگەیاند، داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکەین بەزووترین کات واژۆ لەسەر ئەو بڕیارەی دادگای هەولێر بۆ لەسێدارەدانی ئەو بکوژە بکات.
روداوی کوشتنی دوو مامۆستاکەی هەولێر لە 28ی حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا بوو کاتێک هەریەک لە کاوە ئیسماعیل، راگری کۆلێژی یاسا و ئیدریس حەمە خان، مامۆستا لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن خوێندکارێکی زانکۆی سۆرانەوە کوژران.
بکوژی مامۆستاکان، پێشتر خوێندکاری زانکۆی سەڵاحەدین بووە بووە و لەکاتی گزیکردندا لە تاقیکردنەوەکاندا، لەگەڵ مامۆستا 'نیشتیمان' هاوسەری یەکێک لە مامۆستا کوژراوەکان دەبێتە دەمەقاڵێیان و دواتر کێشەکە سەردەکێشێت بۆ دادگا و خوێندکارەکەش دەستگیر دەکرێت و پاشان بە کەفالەت ئازاد دەکرێت، خوێندکارەکە لە زانکۆش فەسڵ دەکرێت.
هەمان ئەو رۆژەی مامۆستاکان دەکوژێت، رۆژی دادگاییکردنی خوێندکارەکە بووە، بەڵام چووەتە بەردەم کۆلێژی یاسا و کاتی هاتنی دکتۆر کاوان بۆ دەوام تەقەی لێکردووە و پێنج گولـلەی پێوەناوە، کە یەکێکیان بەر سەری کەوتووە و شۆفێرەکەشی بریندار کردووە، دواتریش چووەتە سەر ماڵی مامۆستا نیشتمان و تەقەی لە ئیدریس حەمەخانی هاوسەری کردووە، کە مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین بووە.
دواتر بکوژەکە دەستگیرکراو باوکیشی بەهەمان شێوە دەستگیرکرا، بەڵام پاش چەند مانگێک باوکی بەهۆی نەبوونی بەڵگە لەسەری ئازادکرا.
ئەو رووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، سەر ئەنجام ئەمرۆ و پاش تێپەڕینی ساڵێک دادگای بریاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژەکە دەرکرد.
ڕۆژی ٢٨ی ١ی ٢٠٢٢، قوتابییەکی زانکۆ، لە گەڕەکی زانکۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵی دکتۆر ئیدریس عەزیز حەمەخان و لەسەربانی ماڵەکەی خۆیدا بە دەستی ئەو قوتابییە کوژرا، پاشان بکوژ ڕۆیشتووە بۆ کۆلیژی یاسای زانکۆی سەڵاحەددین و دکتۆر کاوان ئیسماعیل ڕاگری کۆلێژی قانونیشی کوشت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color