کەی نەوت لە جیهان دۆزرایەوە؟
مێژووی پیشەسازی نەوت و گازی سروشتی بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٨٤٧ بووە، کە لەلایەن کیمیازانێکی سکۆتلەندییەوە سەریهەڵداوە.
کیمیازانەکە ناوی جەیمس یەنگ بووە، ڕۆشتنی سروشتی نەوتی لە گوندێکی ئینگلتەرا بینی کە لە کانێکی خەڵوزەوە دەردەچوو، دواتر دڵۆپاندنی بەسەر نموونەی نەوتەکەدا کرد بۆ هەردوو جۆری نەوتی سووک و نەوتی قورس، نەوتە سوکەکە بۆ داگیرساندنی چرا و ڕووناککردنەوە بەکاردەهات جۆرە قورسەکەشی بەکارهێنا وەک ڕۆنی چەورکردن.
دوای ئەوەی کە ئەو دڵۆپاندنانە سەرکەوتووبوون یەنگی کیمیازان دڵۆپاندنی زیاتری بەسەر خەڵوزدا هێنا و چەندین ماددەی شلی نوێی دروستکرد، لەناویشیاندا شێوەیەکی سەرەتایی بۆ نەوتی ئێستای هاوچەرخ بەدەستهات.
دواتر لەساڵی ١٨٥٠ بوو بە هاوبەشی جیۆلۆجیزانێک کە ناوی ئیدوارد ویلیام بینی بوو، پێکەوە یەکەمین وێستگەی نەوتیان بەمەبەستی پیشەسازی دروستکرد، ئەمەش بوو بەیەکەمین بازرگانی ڕاستی لە بواری نەوتدا، کە لە وێستگەکەدا نەوت و مۆمی پارافینیان لە خەڵوزەوە دەردەهێنا.
هەروەها لە هەمان ئەو کاتانەدا جیۆلۆجیزانی کەنەدی ئەبراهام پینۆ گاسنەر، لە ساڵی ١٨٤٦ بە کردەی جیاکردنەوە شلەی تایبەتی دروستکرد، بە بەکارهێنانی خەڵوز و بەردی زەیتی و قیر، ماددە شلەکانی ئەبراهام زیاتر خاوێنبوون و نرخیشیان کەمتربووە بە بەراورد بە نەوتەکانی تر، دواتر ئەم ماددە شلەی ناونا کیرۆسین و لەساڵی ١٨٥٠ کۆمپانیایەکی بەناوی کیرۆسینەوە دروستکرد، دواتریش بۆ ڕووناککردنەوەی گڵۆپی سەر شەقامەکان بەکارهێنراو و پاشان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوودی لێ وەردەگیرا.
لە پاش دۆزینەوە سەرەتاییەکانەوە لە ئێستادا بە بەکارهێنانی خەڵوز پیشەسازی نەوتی سەردەم ئەنجام دەدرێت، لە ساڵی ١٨٥٧ یەکەمین بیری نەوت لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمریکییەوە هەڵکۆڵرا، کە هەتاکوو قوڵی ٨٥.٣ مەتر بڕەکەیان قووڵکرد، دواتریش لە ساڵی ١٨٥٩ یەکەمین بیری سەردەمیانەیان بۆ هەڵکۆڵی.
لە کۆتایی سەدەکانی هەژدە و نۆزدە کۆمپانیای گەورەی نەوت بنیاتنرا کە هەتاکوو ئێستاش بۆ دروستکردنی نەوت و گاز بەکاردێن.