گرنگ

نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا کێیە؟

2023-07-17

 
نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا کێیە؟
بەیان سامی عەبدولرەحمان چ پۆستێکی نوێی پێدەدرێت؟
دوای هەشت ساڵ لە دەستبەکاربوونی بەیان سامی عەبدولڕەحمان وەک نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا دەگۆڕدرێت و تریفە عەزیز وەک نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەست بەکار دەبێت.
تریفە عەزیز ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی حکوومەتی هەرێمە. بۆ ماوەی زیاتر لە ۲٥ ساڵە لە ئەمریکایە. لە چەندین دامەزراوەی حکومی و تایبەت کاری کردووە. کادرێکی دیاری پارتی بووە لە دەرەوەو پێشتر نوێنەری پارتی بووە لە واشنتۆن.
بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و وەک ڕاوێژکاری باڵای مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری دەرەوە و گۆڕانی کەشوهەوا دەستبەکار دەبێت.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە ئەمەریکا گرنگترین و گەورەترین نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمە لەدەرەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color