وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا:
دۆخى چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی هەرێم، جێگەى نیگەرانییە
*وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راپۆرتی ساڵانەیدا ئاماژە بە خراپی دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: جێگەی نیگەرانییە.
*رۆژنامەنوسان بەبێ فەرمانی دادگا دەستگیر دەکرێن، مەودای کاری رۆژنامەوانی سەربەخۆ و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ سنوردار کراوە.
*لە هەرێمی کوردستان و عێراق رێز لە دادگا و یاساکان ناگیرێت و ئازادی رادەربڕین بە بەکارهێنانی تۆقاندن و لێپێچینەوە بەرتەسک کراوەتەوە.
*لە عێراق گروپە چەکدارە جۆراوجۆرەکان ترس و تۆقاندن بەرامبەر چالاکوانە سیاسییەکان بەکار دەهێنن و بەهۆی نەریتە کۆمەڵایەتیی و خێڵەکییەکان رۆڵ و پێگەی کچان و ژنان لاواز کراوە.