گرنگ

کارگەیەکی دروستکردنی جلوبەرگی سەربازی لە لایەن کوڕە بەرپرسێکەوە کراوەتەوە

2023-07-18

 
کارگەیەکی دروستکردنی جلوبەرگی سەربازی لە لایەن کوڕە بەرپرسێکەوە کراوەتەوە
کارگەیەکی دروستکردنی جلوبەرگی سەربازی لە ھەولێر لە لایەن کوڕە بەرپرسێکی سەربازی کراوەتەوە، کە تەنها گرێبەستی گەورە وەردەگرێت و جلەکانیش لە دەرەوەی وڵات دروستدەکرێن.
خاوەن کارگەی جلوبەرگی سەربازی، زرێبار هەورامی بڵاویکردووەتەوە، لە شاری هەولێرکارگەیەکی دروستکردنی جلوبەرگی سەربازی لە لایەن کوڕە بەرپرسێک کە باوکی پلەی سەربازی ھەیە کراوەتەوە.
بەپێی وتەی زرێبار، کارگەکە تەنھا بۆ وەرگرتنی گریبەستە گەورەکان کە بە ملیونان دوڵار دەخەمڵێنرین و ھەروھا بۆ وەرگرتنی روبەرێکی زۆری زەوی کراوەتەوە.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، ئەو کارگەیە بۆ دروستکردنی جلوبەرگ کراوەتەوە،بەڵام جلوبەرگەکان لە دەرەوەی وڵات دروست دەکرێن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color