گرنگ

ڕەیان کلدانی، ئەو پیاوەی ئەمریكا و جیهانی مەسیحییەتی تووڕە كردووە

2023-07-20

 
رەیان كلدانی كێیە؟
ڕەیان کلدانی، ئەو پیاوەی ئەمریكا و جیهانی مەسیحییەتی تووڕە كردووە
بوار، بەغدا
ئەمریكا زەنگی ئاگادارکردنەوەی خۆی لێدا، ئەوەش بەرانبەر ئەو هەنگاوانەی عێراق لە دژی کاردیناڵی کلدان لە عێراق و جیهان، لویس ساکۆ لە بەغدا گرتوویەتییە بەر.
ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەوە رایگەیاند، واشنتۆن بە هەواڵی ڕۆیشتنی ساکۆ لە بەغدا نیگەرانەو ئەوان چاوەڕێی گەڕانەوەی دەكەن، كە ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.
لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان سەرۆکایەتی کەنیسەی کلدان لە عێراق و سەرۆکایەتی کۆمار هات، كە گومان دەكرێت لایەنی تر لە پشت ئەو گرژییانە بن، ئەویش بزووتنەوەی بابیلۆنە بە سەرۆكایەتی رەیان كلدانی.
زۆرێك وای دەیبنن، رەیان كلدانی چاوی لەوەیە سەرپەرشتی كڵێساو وەقفەكانی مەسیحی لە عێراق بكات، كە خاوەنی میلیشیایەکی مەسیحییە و لەناو هێزەکانی حەشدی شەعبی گروپێكی چەكداری هەیە.
رەیان كلدانی كێیە
رەیان لدانی لە ساڵی ٢٠١٤ میلیشیای بابیلۆنی دامەزراند بە ئامانجی بەرگریکردن لە گوند و شارۆچکە مەسیحییەکان لە نەینەوا لە دەستی داعش، کە لەو کاتەدا پارێزگاکە و چەند پارێزگایەكی تری عێراق لە ژێر دەستی ئەو هێزە چەكدارییەدا بوون.
رەیان لە ساڵی ١٩٨٩ لەدایک بووە و یەکێکە لە سەرکردەکانی میلیشیا گەنجەکان و تاکە كەسە ئایینی مەسیحی هەیەو لەناو گروپە چەكدارییەكانی سەر بە حەشدی شەعبیدایە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بزووتنەوەی بابیلۆنی رەیان كلدانی بە گروپێكی تیرۆرسی لە قەڵەمداوەو سزای بەسەردا سەپاندبوون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی تۆمەتباریكردوون بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق.
بەگوێرەی بەیاننامەی گەنجینەی ئەمریکا، کلدانی لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بە پێی یاسای ماگنیتسکی، بە هۆی "پێشێلکاری توندی مافەکانی مرۆڤ" سزای ئەمریکای بەسەردا سەپێنراوە.
بەگوێرەی وەزارەتەکە، رەیان كلدانی "گوێی دەستبەسەرکراوێکی بڕیوە"، هەروەها لیوای ٥٠ی هێزەکانی حەشدی شەعبیش، كە ئەو سەرپەرشتیانە، تۆمەتبار دەکات بەوەی بەربەستی سەرەکین لە بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوخۆ بۆ نەینەوا و ناوچەكانی تر.
هاوكات ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو لیوایە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکاندا گرتووە و فرۆشتوویەتی، دانیشتوانی ناوچەکەش ئەو گروپەیان تۆمەتبار کردووە بە ترساندن و زەوتکردن و هەراسانکردنی ژنان.
كلدانی لە ئەبو مەهدی موهەندیس، ئەمینداری حەشدی شەعبی كە پێشتر ئەمریكا كوشتی نزیک بوو، هەروەها پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرکردەکانی تری حەشدی شەعبی هەیە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color