حكومەتی عێراق بڕیار لەبارەی ناردنی پارەی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەدات
بوار، تایبەت
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوەو بڕیار لەبارەی ناردنی پارەی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەدات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوەو بەشێكی كۆبوونەوەكەش تایبەت بە بابەتی ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكە بڕیار لەبارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم دەدرێت و ئەگەریش هەیە بۆ ئەم مانگە عێراق بڕی 800 ملیار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
بوار زانیویەتی، ئەم گوژمە پارەی عێراق دەینێرێت بۆ ئەوەیە، تا هەردوو شاندی حكومەتی عێراق و هەرێم گفتوگۆكانیان تەواو دەكەن، كێشە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست نەبێت.