یەكێتی بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی لە پارتی بێهیوا بووە
بوار، تایبەت
یەكێتی نیشتمانی بۆ دروستكردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە پارتی دیموكرات بێهیوا بووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، یەكێتی بەهۆی بێهیوابوونی لە دروستكردنی هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق كار بۆ ئەوە دەكات لەگەڵ لایەنەكانی تر هاوپەیمانی دروست بكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی بەم نزیكانە دەست بە گەڕێكی تری گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكات و دەیەوێت وا لەو لایەنانە بكات، لەگەڵی هاوپەیمانی دروست بكەن.
بوار زانیویەتی، ئەگەر ئەو هەوڵەشی سەر نەگرێت، یەكێتی بەتەنیا دەچێتە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، كە لەمانگی 12ی داهاتوو بەرێوەدەچێت.