بانکی ناوەندی ئەمڕۆ چەند دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە؟
بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە و بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە ٢١٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، نرخی ١٠٠ دۆلاریش ١٥٣ هەزار دینارە.
بەپێی خشتەکەی بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ بانکەکە بڕی ٢١٠ ملیۆن و ٤٦٨ هەزار و ٢٩ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
لەو ڕێژەیەش بڕی ٤٧ ملیۆن و ٢٣٠ هەزار دۆلاری بە نەختینەیی خراوەتە بازاڕەوە و بڕی ١٦٣ملیۆن و ٢٣٨ هەزارو ٢٦ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.
هاوکات نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار ١٥٣ هەزار دینارە.