ساڵانە لە وەرزی هاویندا پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و چەند ناوچەیەک بەتایبەت، دەگەنە ئەوپەڕی، بۆیە باشتر وایە پارێزگاری لە خۆمان بکەین.
شارەزایان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو گەرمایە، بە گرتنەبەری چەند ڕێگا چارەیەک ڕێنماییمان دەکەن.
بۆ بەدوور بوون لە کاریگەریەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:
- خۆ بە دوور گرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ و ماوە درێژی تیشکی خۆر .
- خواردنەوەی برێکی زۆر لە ئاو بۆ ھێشتنەوی لەش بە شێداری .
- جێ نەھێشتنی منداڵ لە ناو ئۆتۆمبێل کە رەنگە ببێتە مەترسی لە سەر ژیانیان .
- جێ نەھێشتنی ئەو کەل و پەلانەی کە خێرا ئاگر دەگرن لە ناو ئۆتۆمبێل وەک ئامێرەکانی بارگاوی کردن ، مۆبایل، بۆن ، بۆن خۆشکەری ھەوا .
- ھۆشيار کردنەوەی گەشتیاران و دەستنیشانکردنی ئەو شوێنانەی کە گونجاون بۆ مەلەکردن .
-سەردانی نەخۆشخانە لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی (خۆر لێدان).