ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی پێی وایە پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز پەیوەندیی نێوان ناوەند و هەرێم ڕێکدەخات.
مەحما خەلیل، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی بە ماڵپەڕی "مەعلومە"ی ڕاگەیاندوە، "پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز یەکێکە لەگرنگترین یاسا ئابوورییەکان کە پەیوەندیی نێوان ناوەند و هەرێم ڕێکدەخات".
ئاماژەی بەوەشکرد "نیازێک لەناو ههموو هێزه سیاسییهکاندا هەیە بۆئەوەی یاساکە پەسەندبکرێت، بەڵام زۆر قورسە لەم خولەی پەڕلەماندا بتوانرێت دەنگی لەسەربدرێت و تێپەڕێنرێت، وەک ئەوەی هەندێک کەس بانگەشەی بۆ دەکەن".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، "پەسەندکردنی یاساکە پێویستی بەلێکۆڵینەوەی ورد هەیەکە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئامانجە تەکنیکیو سیاسییەکان".