توركیا بەبێ رەزامەندی حكومەتی عێراق رێگە بەهەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان نادات و لەو بارەشەوە دڵنیایی داوە بە بەغدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دراوە بە بوار، لە میانی گفتوگۆكانی چەند رۆژی رابردووی هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم، باسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت كراوە.
هەر بەپێی زانیاری سەرچاوەكە، وەزیری دەرەوەی توركیا دڵنیایداوە بە بەرپرسانی عێراقی، كە بەبێ رەزامەندی ئەوان لە هیچ دۆخێكدا رێگە بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان نادات.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، هاكان فیدان داوای لە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق كردووە، كێشەكانی نێوانیان لەسەر دۆسییەی نەوت چارەسەر بكەن و دواتر لەگەڵ توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت رێكبكەون.