بنەماڵەی وەستا حەسەن کەبابچی ڕایدەگەینن کە ناوبراو نەکوژراوە، بەڵکو مردنەکەی قەزاو قەدەر بووە.
بنەماڵەی وەستا حەسەن، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، وەستا حەسەن بە قەزا و قەدەر گیانی لە دەستداوە و لە کاتی گیان لە دەستدانیدا دەنگێک هاتووە کاتێکیان زانیوە گیانی لە دەستداوە.
پێشتر وا بڵاوکرایەوە کە وەستا حەسەن بەهۆی نزیکی لە لاهور شێخ جەنگییەوە کوژراوە، یان دەوترا خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام بنەماڵەکەی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەت دەکەنەوەو دەڵێن، وەستا حەسەن هیچ کێشەیەکی سیاسی و دارایی و کۆمەڵایەتی نەبووە، بەڵکو تەنها بە قەزا و قەدەر گیانی لە دەستداوە.
ئەم ڕونکردنەوەی بنەماڵەی وەستا حەسەن لە کاتێکدایە کە پێشتر سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ڕایگەیاند، وەستا حەسەن کە گەیاندراوەتە نەخۆشخانە گولەیەک بەر سەری کەوتووە، بەڵام نەزانراوە کە ئایا خۆی کۆتایی بە ژیانی هێناوە یاخود بە گولە کوژراوە.
وەستا حەسەن کەبابچی، کەسایەتییەکی ناوداری شاری سلێمانییە.