بوار:
كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی کارەکانی لە سەرجەم کارگەکانی بەرهەهێنانی ئۆتۆمبێلەکانی لەژاپۆن راگرت، ئەوەشی بەهۆی دروستبوونی كێشیەك لەسیستمی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلەکان.
كۆمپانیای تۆیۆتا مۆتۆر لەو بارەوە رایگەیاندووە، كێشەیەكی گەورە لە سیستەمی بەرهەمهێناندا دروست بووەو ئەوەشی کارەکانیانی راگرتووە.
كۆمپانیاكە راشیگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری دروستبوونی كێشەكە دەكات و جەختیشیكردووەتەوە، ئەو ئەگەرە دوورە، كە كێشەكە بەهۆی هێرشێکی ئەلیکترۆنییەوە دروست بووبێت.
کۆمپانیای تۆیۆتا گەورەترین کۆمپانیای ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا لە ڕووی فرۆشتنەوە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەرهەمهێنانی بە ڕێژەی %29 بەرزبووەتەوە، بەپێی ئامارەكانیش ڕۆژانە 13 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل بەرهەمدەهێنێت و زۆربەی رەوانەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.