بوار: سلێمانی
ئاراس شێخ جهنگی ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی نیشتمانی بەشدارینەكردنی كۆنگرەی پێنجەمی حیزبەكەی راگەیاندو ئاشكرایكرد، ئەو كۆنگرەیە خوێندنی فاتیحەیە لەسەر گۆڕی یەکێتی.
ئاراس شێخ جەنگی لەمیانی پەیامێك رایگەیاند، ئەم کۆنگرە بۆ ئەوەیە بافڵ تاڵەبانی بەفەرمی بکەنە سەرۆک، بۆ بەهیچ شێوەیەک بەشداریی لەکۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ناکهم.
هەروەها رایگەیاند، ئەم کۆنگرەیە هیچ شەرعییەتێکی نییە، لانیکەم دەبوو چەند مانگێک دەرفەت هەبوایە بۆ ئامادەکاریی، ئەوەشی ئاشكراكرد، كە لەئێستاوە لیستی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتییان ئامادەکردووەو ئەوانەشی نابێت بەشداربن، یاخود دەربچن دەستنیشانکراون، هەروەها بڕیاریانداوە هەندێ لەسەرکردە دێرینەکان بگەڕێننەوە، ئەمە تەسفیە حیسابە.
ئاراس شێخ جەنگی، كە برای لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتییە، لەبارەی بهداهاتووی خۆی ئەوەی راگەیاندووە، واز لەسیاسەت ناهێنمو بەردەوامدەبم، بەڵام جارێ نامەوێت لەبارەی داهاتوومەوە باسی هەموشتێک بکەم.