مەسرور بارزانی لە ٣ی ئەیلولدا نامەیەکی بۆ سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن ناردوە و یەکشەمەی رابردو گەیەندرایە کۆشکی سپی، تێیدا داوای پشتیوانی دەکات و دەڵێ: ”ئێستا ئەو نامەیەت بۆ دەنوسم دیسان لە ساتەوەختێکی چارەنوسسازی مێژوماندا، دۆخێک کە دەترسم لەوانەیە زەحمەتیمان هەبێ بۆ ئەوەی بەسەریدا زاڵ ببین.. ئێمە لەڕوی ئابورییەوە وا خوێنمان لێ دەتکێ [دەستەواژەکە ئینگلیزییە و واتا دۆخی ئابوریمان زۆر زۆر خراپە] و لەڕوی سیاسیشەوە خوێن لە جەستەماندا وا کۆتایی دێ.
بۆ یەکەم جار لەوەتەی من سەرۆکوەزیرانم، نیگەرانییەکی قوڵ دایگرتوم کە ئەو هەڵمەتە ناشەرافەتمەندانەیەی لەدژمانە بەڕێوەدەچێ لەوانەیە ببێتە هۆکاری روخانی ئەو مۆدێلە فیدرالیەی عێراق کە ئەمریکا لە ٢٠٠٣ سپۆنسەری کرد و لەوکاتەوە لەپشتیەوە وەستاوە.”