بوار:
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی زنجیرەی نوێی مۆبایلی ئایفۆن ١٥ی نمایشکرد، کە ٤ مۆبایلی نوێی بە قەبارەی جیاواز لەخۆگرتووە، کە بریتین لە ئایفۆن ١٥، ئایفۆن ١٥ پڵەس، ئایفۆن ١٥ پرۆ، ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس.
بۆ یەکەمجار لە ماوەی ١١ ساڵدا کۆمپانیای ئەپڵ دەرچەی لایتنینگی گۆڕیوە بۆ شەحنکردنەوە بە دەرچەی USB-C ، كە گەورەترین گۆڕانكارییە لەم زنجیرە نوێیەی مۆبایلەكانی كۆمپانیای ئەپڵ كراوە.
هەموو مۆدێلەکانی مۆبایلی ئایفۆن ١٥ ئەمساڵ پشتگیری لە تایبەتمەندی (Dynamic Island) دەکەن، کە ساڵی ڕابردوو تەنیا بۆ ئایفۆن ١٤ پڕۆ و ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکس بەردەستبوو.
ئایفۆن ١٥ و ئایفۆن ١٥ پڵەس لە دیزاینە نوێیە هاوشێوەن، کە تێیدا ئەپڵ تەکنەلۆژیایەکی نوێی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ڕەنگ بخاتە ناو هەموو بەشەکانییەوە، بەهۆی بەكارهێنانی ئەلەمنیۆم و شووشە لە رووی دەرەوەیدا، کە لەڕێگەی پرۆسەیەکی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دوو ئایۆنەوە چارەسەرکراوە، بەو هۆیەشەوە بەرگەی ئاو و تۆز دەگرن، لە قووڵی قووڵی 6 مەتر بۆ ماوەی 30 خولەک.
هەروەها ئەم دوو مۆبایلە بە پڕۆسێسەرێکی هێکسای ناوەکی (A16 Bionic) کاردەکەن، کە بە تەکنەلۆژیای 4nm دروستکراوە، کە هەمان پرۆسێسەری مۆبایلەکانی ئایفۆن 14 Pro ە کە ساڵی ڕابردوو ئەپڵ ناساندبوونی.
ئەم دوو مۆبایلە لە ڕووی تەکنەلۆجیای شاشەوە هاوشێوەن، بەو پێیەی شاشەی Super Retina XDR OLED لەخۆدەگرێت، کە هەمان ڕێژەی نوێبوونەوەی تا ٦٠ هێرتزیان هەیە، لە ڕووی قەبارەی شاشەوە جیاوازن؛ ئایفۆن ١٥ شاشەکەی ٦.١ ئینجە، بە ڕوونی ٢٥٥٦ x ١١٧٩ پێکسڵ، چڕی هەر ئینجێک ٤٦٠ پێکسڵە.
ئایفۆن ١٥ پڵەس شاشەکەی ٦.٧ ئینجە، بە ڕوونی ٢٧٩٦ x ١٢٩٠ پێکسڵ، چڕی هەر ئینجێک ٤٦٠ پێکسڵە، کامێرا تایبەتمەندییەکی گرنگی ئایفۆن ١٥ و ئایفۆن ١٥ پڵەسە، بەو پێیەی ڕوونی هەستەوەری کامێرای سەرەکی بۆ ٤٨ مێگاپێکسڵ بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە وەشانی ساڵی ڕابردوودا ١٢ مێگاپێکسڵ بووە.
ئەم دوو مۆبایلە کامێرای دواوەی دوو عەدەسەی لەگەڵدایە، سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ گۆشەی فراوان، f/1.6 دەرچەی عەدەسە، دووەم: 12 مێگاپێکسڵ گۆشەی زۆر فراوان، f/2.4 دەرچەی عەدەسە. پشتگیری لە زوومکردنی بینایی دەکات بۆ 2x مەودا، هەروەها تایبەتمەندی زووم بینایی سێ ئاستی زوومکردنی بینایی دابین دەکات - 0.5x، 1x، و 2x - بۆ یەکەمجار لە سیستەمی دوو کامێرا لەسەر ئایفۆن.
کامێراکە پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K دەکات بە خێرایی 24، 25، 30، یان 60 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، تۆمارکردنی ڤیدیۆی 1080p HD بە خێرایی 25، 30، یان 60 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، تۆمارکردنی ڤیدیۆی HD 720p بە خێرایی 30 چوارچێوە لە چرکەیەکدا.
سەبارەت بە کامێرای پێشەوە، هەردوو مۆبایلەکە کامێرای تاکە عەدەسەی 12 مێگاپێکسڵ و دەرچەی عەدەسەی f/1.9 و پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K دەکەن.
ئایفۆن ١٥ نەوەی نوێی پۆرترێت دەناسێنێت، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆ گرتنی پۆرترێت لە هەمان کاتدا وردەکاری زیاتر پیشان دەدات و کارایی باشتر پێشکەش دەکات لە ڕووناکی کەمدا.
ئایفۆن ١٥ و ئایفۆن ١٥ پڵەس بە ڕەنگەکانی پەمەیی و زەرد و سەوز و شین و ڕەش بەردەست دەبن و سێ بژاردەی توانای بیرگەی ناوەکییان هەیە، کە بریتین لە ١٢٨، ٢٥٦، یان ٥١٢ گێگابایت، نرخەکەی لە ٨٠٠ دۆلارو ٩٠٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
کۆمپانیای ئەپڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی هەینی ١٥ی ئەیلولەوە حجزکردنی مۆبایلەکان دەستپێدەکات و لە ڕۆژی هەینی ٢٢ی ئەیلول لە هەندێک وڵات دەست بە بەردەستبوونی مۆبایلەکان دەکرێت، هەروەها لە ڕۆژی هەینی داهاتووتر ٢٩ی ئەیلول لە باقی وڵاتان بەردەست دەبن.
ئایفۆن ١٥ پرۆ و ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس چەندین پێشکەوتنی گرنگیان لەگەڵدایە، گەورەترین گۆڕانکاریش لە هەردوو مۆبایلەکەدا ئەوەیە کە لە تیتانیۆمی کوالێتی بەرز دروستکراون، کە لە بواری فڕۆکەوانی و بۆشایی ئاسمان بەکاردێت، هەروەها هێز و کێشی سووک بۆ مۆبایلەكان فەراهەمكراوە.
هەروەها ئەم دوو مۆبایلە بە پڕۆسێسەرێکی شەش ناوەکی (A17 Pro) کاردەکەن، کە بە تەکنەلۆژیای 3 نانۆمەتر دروستکراوە، ئەپڵ شانازی بەوە دەکات یەکەم کۆمپانیایە لەو بوارەدا کە پڕۆسێسەری مۆبایلەکانی بە تەکنەلۆژیای 3 نانۆمەتر بەرهەم دەهێنێت، هەروەها ئەم پڕۆسێسەرە دەتوانێت لە هەموو ڕکابەرەکانی باشتر بێت، بەو پێیەی ئاستێکی نوێ بۆ گەیمەرەكان پێشكەش دەكات.
ئەم دوو مۆبایلە کامێرای دواوەی سێ عەدەسەی لەگەڵدایە، سەرەکی: 48 مێگاپێکسڵ گۆشە فراوان، f/1.78 دەرچەی عەدەسە، دووەم: 12 مێگاپێکسڵ زۆر پان، f/2.2 دەرچەی عەدەسە، سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ عەدەسەی تەلەفۆتۆ، f/2.8 دەرچەی عەدەسە، پشتگیری لە Optical Zoom دەکات ڕێژەی ٣ جار، و زوومکردنی دیجیتاڵی تا ١٥ جار لەسەر ئایفۆن ١٥ پرۆ، تا ٢٥ جار لەسەر ئایفۆن ١٥ پرۆ ماکس.
کامێراکە پشتگیری لە تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K دەکات بە خێرایی 24، 25، 30، یان 60 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، تۆمارکردنی ڤیدیۆی 1080p HD بە خێرایی 25، 30، یان 60 چوارچێوە لە چرکەیەکدا، و تۆمارکردنی ڤیدیۆی HD 720p بە خێرایی 30 چوارچێوە لە چرکەیەکدا.
سەبارەت بە کامێرای پێشەوە، هەردوو مۆبایلەکە کامێرای تاکە عەدەسەی 12 مێگاپێکسڵ و دەرچەی عەدەسەی f/1.9 و پشتگیری تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K دەکات.