گرنگ

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد داوای دانانی سیستمێكی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆن بۆ ئاسمانی ھەرێم و عێراق دەكات

2023-09-19

 



بوار: سلێمانی


شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق، داوا لە ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکات، کە سستمی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆن بۆ ئاسمانی ھەرێم و عێراق دابین بکات، کە بووەتە مەیدانی پێشبرکێی ھێزە نەناسراوەکان.

ئەو داواكارییەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، كە هاوكات ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە، لەمیانی راگەیەنراوێك بووە، كە لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە، ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بەزاندنی سەروەری خاکی عێراقە و رەتیدەکەنەوە، ھێرشەکە پێشێلکردنێکی بەرچاوی ئەو بەڵێننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەیە کەپەیوەندی ھاوسێیەتی نێوان وڵاتان رێک دەخات.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئەوەشی راگەیاندووە، دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بەئامانجگرتنی ھاوڵاتیانی بێ دیفاع لەخاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

هەروەها رایگەیاندووە، بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەن و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی ھەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێمان دانێن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color