گرنگ

دوای ئەنجامدانی دەیان تاوانی دەستدرێژی سێکسی “ڕاهێنەر شەیتان” کۆچی دوایی كرد

2023-09-19

 



بوار:

وەزارەتی دادی بەریتانیا ڕایگەیاند، باری بینێل، ڕاهێنەری پێشووی تۆپی پێ، کە بە دەیان دۆسییەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان سزا درابوو، لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا لە زیندان کۆچی دوایی کرد.

بێنێل ڕاهێنەرێکی گەورە نەبوو، بەو پێیەی چەند ئەزموونێکی لەو بوارە هەبوو، دیارترینیان لەگەڵ تیپی کریو ئەلێکساندرا، کە ئێستا لە خولی پلە دووی ئینگلتەرا یاری دەکات، بەڵام ناوی لە میدیاکان بڵاوبووەوە بەهۆی ئەو تاوانانەی ئەنجامیدابوون، ئەمەش ڕای گشتی هەژاند لە بەریتانیا.

بێنێل دوای ئەوەی بە دەیان تاوانی سێکسی سزا درا، سزای ٣٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و لە کاتی دادگاییکردنیدا جارێک دادوەر بە "راهێنەری شەیتان" وەسفیکرد.

بینێل بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٤ لە ویلایەتی فلۆریدا بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کوڕێکی بەریتانی لەکاتی گەشتێکی تۆپی پێدا لە ئەمریکا زیندانیکرا، پێش ئەوەی لە ساڵانی ١٩٩٨ و ٢٠١٥ و ٢٠١٨ و ٢٠٢٠ لە بەریتانیا سزای زیندانیکردنی بەسەردا بسەپێنرێت.

لە شوباتی 2018 سزای 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی بە نزیکەی 50 تاوانی سێکسی دژی 12 کوڕ لە نێوان تەمەنی 11 بۆ 14 ساڵدا سزا درا، کە لە نێوان ساڵانی 1979 بۆ 1991 مەشقی پێکردوون.

ئەوكات قوربانیانی دەستی ڕاهێنەرەکە باسیان لەوە کرد، كە بەهۆی ئەو خەونەی هەیانبووە بۆ بوون بە یاریزانی تۆپی پێ‌ راهێنەرەكە بەكاریهێناون دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەریان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color