گرنگ

سودانی دڵنیایی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

2023-09-23

 



بوار:

محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دڵنیایی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان داو رایگەیاند، ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت.

محەمەد شەیاع سودانی لەمیانی بەشداریكردنی لە سیمینارێك لە نیۆریۆك رایگەیاند، دابینكردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تا کۆتایی ئەمساڵ ەردەوام دەبێت و پێش کۆتایی ساڵ پاکتاوی دارایی دەكرێت و كۆتایی بە كێشەكان دێن.

سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عێراق و خەجكردنی پەیوەستە بە کێشەی دارایی رابردووە، كە دەبێت پاكتاوبكرێت و ئەو كێشەیە بەتەواوی چارەسەر بكرێت.

هەروەها جەختی لەوە كردووەتەوە، كە حکومەتی ناوەند بە بەرپرسیاری مامەڵەی لەگەڵ هەرێم کردووە، چونكە پێمانوایە، هەرێم بەشێکی جیا نیە لە عێراق، بەرپرسیاری ئەخلاقی و نیشتیمانیمان بەرامبەر هاوڵاتیانی هەیە.

ئەوەشی ئاشكرایكردووە، كە دوای سەردانی شاندەكەی هەرێم، چارەسەری کێشەی دارایی و دابینكردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوەو چارەسەرەکەش لەلایەن بەغدادەوە بوو نەک دەرەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color