بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی یەکەم منداڵ و کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانیە. ساڵى 1973 لە بەغدا لەدایک بووەو باوکی بەناوی تاڤگەو سەرچاوەی ئاوی بافڵ لە ناوچەی چەمی ڕەزان ناوی ناوە.
بافڵ تاڵەبانی کوڕی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و کچەزای ئیبراهیم ئەحمەدە و تەنها یەک برای هەیە کە قوباد تاڵەبانیە.
گەنجی و منداڵی لە ماڵی ئیبراهیم ئەحمەدی باپیری لە لەندەن بەسەر بردووە، خاوەنی ڕەگەزنامەی بەریتانییە.
لە ساڵی ۱۹۹٦، بەرپرسی نوسینگەی جەلال تاڵەبانی باوكی بووە.
لە ساڵانی ۱۹۹۷ تا ۲۰۰۰ بەشداری ڕاهێنانی سەربازی لەگەڵ فەڕەنسی و بەریتانییەکان کردووە.
دوای ساڵی ۲۰۰۰، بەشداری ڕاهێنانی سەربازی کردە تایبەتەکانی لەگەڵ هێزێکی تایبەتی ئەمریکییەکان کردووە.
ماوەیەك بەرپرسی دەزگای دژەتیرۆری یەكێتی بووە.
دوای نەخۆشکەوتنی جەلال تاڵەبانی لەناو کاروباری سیاسی یەکێتیدا دەرکەوت. دوای دروست بوونی ناوەندی بڕیار و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی بینی بەئاڕاستەی کۆنترۆڵکردنی جومگە گرنگەکانی یەکێتی.
لە کۆنگرەی چواری یەکێتی بەئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردرا و لە ۱٨ی شوباتی ۲۰۲۰ بەهاوسەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرا.
لە ٨ی تەمووزی ۲۰۲۱، لاهور شێخ جەنگی لە یەکێتی دوور خستەوەو لە ۲٨ی ئابی ۲۰۲۲ بەزۆرینەی دەنگی سەرکردایەتی یەکێتی وەک سەرۆک هەڵبژێردرا.
لە ۲۷ ی ئەیلولی ۲۰۲۳، لە کۆنگرەی پێنجی یەکێتی دووبارە بەسەرۆکی یەكێتی هەڵبژێردرا.
بافڵ تاڵەبانی، خێزاندارە و دوو منداڵی بەناوی هێرۆ و کۆبان هەیە. هاوسەرەکەی ناوی لاڤەیە و کچی مەلا بەختیارە.