ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا داوای لە یاریدەدەری پێشووی دامەزرێنەری گروپی ڤاگنەر، یڤگنی پریگۆژین کرد، کە خۆبەخشەکان ڕابهێنێت بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا.
ئاژانسی (ریا نۆڤۆستی) لە زاری دیمتری پێسکۆڤی وتەبێژی کرێملینەوە بڵاویکردەوە، ئەندرێی ترۆشێڤ، سەرکردەی پێشووی گروپی سەربازیی تایبەتی ڤاگنەر، لە ئێستادا لە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا کاردەکات.
کرێملین ڕۆژی هەینی بڵاویكردەوە، ترۆشێڤ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا باسیان لە ڕێگاکانی بەکارهێنانی یەکەی خۆبەخشەكان لە شەڕی ئۆکرانیا کردووە.
هەروەها ئاشكرایكردووە، لە کۆبوونەوەکەدا یونسبێک یڤکورۆڤ بریکاری وەزیری بەرگری ڕوسیا ئامادەی بوو.
پێشتر شەڕڤانانی ڤاگنەر ڕۆڵێکی گرنگیان بینی لە کۆنتڕۆڵکردنی شاری بەخموتی ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا لە مانگی ئایاردا، دوای یەکێک لە درێژخایەنترین و توندترین شەڕەکانی جەنگی مۆسکۆ کە ماوەی 19 مانگ بەردەوام بوو لە ئۆکرانیا.
لەوەتەی یڤگنی پریگۆژین سەرۆکی ڤاگنەر لە ٢٣ی ئابدا کوژرا ، کرێملین لە هەوڵدایە ئەو گروپە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی توندتری دەوڵەتەوە.