گرنگ

نزیکەی 100 کاندید بە تۆمەتی پەیوەندییان بە بەعسەوە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق دووردەخرێنەوە

2023-09-30

 
بوار: بەغدا
نزیکەی 100 کاندید لەكێبڕكێی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق دوورخراونەتەوە، کە بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
 
بەپێی زانیارییەكان، لە کۆی شەش هەزار کاندید بۆ هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان نزیکەی 100 کاندید دوورخراونەتەوە، ئەوەش بە تۆمەتی پەیوەندی بوون، یان كاركردن لە ریزەكانی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە.
 
هەر بەپێی زانیارییەكان لەنێو ئەوانەی بەتەواوی دوورخراونەتەوە، نەجم جبوری پارێزگاری ئێستای نەینەوا و خەزال عەوادی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای بابلیش، تورهان عەبدولڕەحمان، سەرکردەیەکی دیاری بەرەی تورکمانی لە کەرکوک هەیە.
 
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە کاندیدە دوورخراوەکان لەحیزبە جوازەكانن، بەڵام زۆرینەیان سەر بە حیزبە سونییەكانن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color