گرنگ

ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە راگەیاندرا

2023-10-01

 



بوار: بەغدا

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە،  ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگركەوتنەوەی هۆڵی ئاهەنگەكەی راگەیاندو ئاشكرایكرد،  هۆکاری ئاگرەکەی هۆڵەکەی حەمدانییە یاری ئاگرین بووە.

ئەمڕۆ یەك شەممە لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی راگەیاند و ئاشكراشیكرد، بوونی قوماش لەناو هۆڵەکە یارمەتی زوو سوتانی هۆڵەکەی داوە، هەروەها هۆڵەکە بە ماددەیەک داپۆشراوە و رازێندراوەتەوە، کە خێرا گڕ دەگرێت.

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە ئەوەشی راگەیاندووە، هۆڵی هەیسەم وا دروستکراوە تەنیا جێگەی 500 کەس بگرێت و دەرگای فریاگوزاری نەبووە لە هۆڵەکە.

لەبارەی كۆتا ئاماری رووداوەكە، لیژنەكە ئاشكرایكردووە،  107 کەس بەهۆی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، 82 کەس برینداربوون، هەروەها 600 کەس لە هۆڵەکە رزگارکراون


لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە باسی لەوەش كردووە،کەمتەرخەمی هەبووە لەلایەن خاوەنی هۆڵەکەوەو بەهۆی ئەوەشەوە رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color