گرنگ

لەتیف رەشید مەرسومی كۆماری بۆ لە سێدارەدانی چەندین كەس دەردەكات

2023-10-03

 


بوار: بەغدا

لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق، مەرسومی کۆماری بۆ لە سێدارەدانی 70 کەس دەركردووەو هەفتەی داهاتووش مەرسووم بۆ لە سێدارەدانی 100 کەسی تر دەردەكات.

رەعد دەهەلەکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری عێراق مەرسوومی کۆماری لە چەند نووسراوێك بۆ لە سێدارەدانی چەند كەسێك دەكردووە.

رەعد دەهەلەکی راشیگەیاندووە، نووسراوی یەكەم بۆ لە سێدارەدانی 20 کەس بووەو نووسراوی دووەمیش بۆ لەسێدارەدانی 50 کەس بووە، كە پێشتر دادگا بڕیارەكەی بۆ دەكردووە.

بەقسەی ئەو پەرلەمانتارە هەفتەی داهاتووش سزای لەسێدارەدان بۆ 100 کەسی دیکە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە بە چەند مەرسوومێك دەردەچێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ئێستادا لە پەرلەمانی عێراق هەوڵێك هەیە بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی، كە رەنگە بەهۆی ئەو یاسایەوە، چەندین كەس كە سزای لە سێدارەدانیان هەیە ببەخشرێن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color