گرنگ

پوتین دەیەوێت تا ساڵی 2030 لە دەسەڵات بمێنێتەوە

2023-10-03

 



بوار:

رۆژنامەی کۆمێرسانت بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا مانگی داهاتوو خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی وڵاتەکەی رادەگەیەنێت بڕیارە ساڵی ٢٠٢٤ بەڕێوەبچێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەم هەنگاوەی پوتین ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی لانیکەم تا ساڵی ٢٠٣٠ لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوە نزیکەکانی سەرۆکایەتی کۆمارییەوە بەبێ ئەوەی ناویان بهێنرێت، ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسان پێشبینی دەکەن پوتین لە میانی کۆنفرانسێکدا کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، نیازی خۆی بۆ کاندیدکردن لەو هەڵبژاردنەدا ڕابگەیەنێت کە بڕیارە لە مانگی ئازاری 2024 بەڕێوەبچێت.

پوتین لە کۆتا ڕۆژی ساڵی ١٩٩٩ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری لە بۆریس یێڵتسین وەرگرت، یەكەم سەرۆك درێژترین ماوە سەرۆكی روسیایە، تەنانەت لە لیۆنید برێژنێڤیش، کە دەسەڵاتەکەی ١٨ ساڵ بەردەوام بوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color