گرنگ

لاهور شێخ جەنگی، له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى سیاسى سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى كردووه

2023-10-03

 
مانۆره‌ سیاسى و ئابووریه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه
بوار، تایبه‌ت
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، دوای بڵاوكردنەوەی پەیامێكی ڤیدیۆیی لە رۆژی 26ی ئەیلول هەرێمی كوردستانی بە جێهێشت. بەپێی زانیارییەكانیش چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى په‌یوه‌ندى داهاتووى سیاسى خۆى و لیسته‌كه‌ى هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت پشتیوانى سیاسى و ئابوورى له‌ رووى ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تى به‌ده‌ستبهێنیت.
 
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، رۆژێك به‌ر له‌ كۆنگره‌ى یه‌كێتیى لاهور شێخ جه‌نگى، پەیامێكی سەبارەت بە كۆنگرەی یەكێتی بڵاوكردەووە. پاشان بەرەو دەرەوەی وڵات كەوتەڕێ.
 
لە پەیامەكەیدا لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەكرد: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان لیستمان دەبێت و خۆی دەبینێتەوە لەبەرەیەكی فراوانی رزگاری نیشتمانی.
 
بوار زانیویه‌تى، سه‌ردانه‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى بۆ چه‌ند وڵاتێك به‌ مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى سیاسى و ئابوورییه‌ له‌سه‌ر ئاستى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تی.
 
لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت‌ بۆ قۆناغى داهاتووى حزبه‌ سیاسییه‌كه‌ى پشتیوانی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی هەبێت ئەمەش بۆ ئەوەی لە داهاتوو بەفەڕمی بتوانێت حیزبە نوێیەكەی ڕابگەیەنێت له‌ رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى سیاسى گشتگیر.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color