وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، لەسبەینێوە دەستدەکرێت بە پرۆسەی ئاشتکردنەوەی ئەو کەسانەی لە یەکێتی زویربوون.
کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەڕێوەچوو، وتەبێژی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دیاریکران.
سەعدی ئەحمەد پیرە، دوای هەڵبژاردنی وەک وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی دووەمی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەڕێوەچوو کەتایبەت بوو بە هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی و دابەشکردنی ئەرکەکان بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی مەکتەبی سیاسی.
وتیشی، لەکۆبوونەوەکەدا 14 کەس بە ئەندامی ئەنجومەنی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران و شەش کەسیش وەک و ئەندامی یەدەگ دیاریکران، منیش بە وتەبێژی یەکێتی هەڵبژێردرام، بەشدار دەبم لەسەرجەم کۆبوونەوەکان.
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، لەسبەینێوە دەستدەکرێت بە پرۆسەی ئاشتکردنەوەی ئەو کەسانەی لە یەکێتی زویربوون، لیژنەیەک سەردانیان دەکات.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، لەچەند رۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەنجامدەدرێت بۆ دابەشکردنی ئەرکەکان.