جەنڕاڵێکی سوپای ئیسرائیل لە غەزە کوژرا
بوار:
سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە، کوژرانی جەنەڕاڵ یاکۆڤ ئۆزەری (تەمەن ٢٨ ساڵ) و برینداربوونی سێ کەسی دیکەی لە شەڕەکانی شەوی ڕابردوو لە باکووری غەزە ڕاگەیاند.
لە کوژرانی ئەو کەسانەش، ژمارەی ئەو ئەفسەر و سەربازانەی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی کەرتی غەزە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بۆ ٣٤٥ سەرباز بەرزبووەوە.
ڕۆژی شەممەی رابردوو، سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە ٤ سەربازی دیکە لە کەرتی غەزە کوژراون.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ لەو سەربازانە سەر بە لیوای گیڤاتی بوون و چوارەمیان لە یەکەی شەڵداگ بوون، کە تایبەتمەندن لە کۆکردنەوەی زانیاری.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەش لە هێرشەکانی ئیسرائیل کە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزەیان کردە ئامانج، ژمارەیەک فەلەستینی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.